دانشنامه اطلاعات تاریخی و جغرافیائی و فرهنگی سردشت وپیرانشهر
رێ پێوانی ناو پێکەنین
یک شنبه 8 ارديبهشت 1398 ساعت 1:53 | بازدید : 57 | نویسنده : محمد فاضل شوکتی | ( نظرات )

رێ پێوانی ناو پێکەنین
تەنیا بۆ یەکەم جار
لە باوەشی پەنجەکانی شێعرا
مەرگ غەریب غەریب ئەگری
ئاخۆ ئەیزانی ئەم جارە
گۆرانییەک میوانیەتی
بلیند بلیند
بە بارتەقای چیاکانی
هەموو جیهان پێ ئەکەنێ
مەرگ ئەزانێ
بۆ دیتنی ئەو
رێ پێوانێکی بێ برانەوە
لە ناو ئەم پێکەنینەهەتا هەتاییەدا
ئەبێ بکا

لە ئەنجاما خۆشی
ئەبێ بە ئەو
ئەبێ بە خەندە و
لە باوەشی گۆرانیەکی
کێوی دا
غەریبانە ، پێ ئەکەنێ .
مەرگ غەریبانە پێ ئەکەنێ .

کەریم کوری باوەرەکانمان
گلێنەی چاومان
هەڵۆی هەموو چیاکانی جیهان
تۆ گۆرانیەکی پیرۆزی
سروودێکی ، شین شین
لە باوەشی ئاسمانێکی
هەتا هەتایی دا وەرکەوتوویی
بنوو بنوو
هەموو وشەکانی خۆشەویستی و
جوانیت پێ دا ئەدەین
ئێمەش لە جنوونێکی بێ برانەوەدا
جێ بهێڵە
تا کوو
لە خەیالی حەسانەوەی
سەرچیا و چایەکی گێلاسی و
باڵای ئەرغەوانی تۆ و
هێندی ورکە خەندی ، بەڵاڵووکی و
سوور بوونەوە و شەرمی جوانت
بتلێینەوە ،
تۆ هەڵۆی شاخەکانی رووحی ئێمەی
تۆ سیاچامەی دڵی ئێمەی
تۆ هی ئێمەی . تۆ تۆ
کاکە گیان تو خوا بنوو بنوو بنوو.

ادامه مطلب مورد نظر رمز دارد.
لطفا رمز عبور مربوط به مطلب را وارد کرده ، دکمه تایید را کلیک کنید.


|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مرۆڤ بوون شەرتە:
یک شنبه 8 ارديبهشت 1398 ساعت 1:47 | بازدید : 83 | نویسنده : محمد فاضل شوکتی | ( نظرات )

بەرێز ئەسکەندەری بەهارمەست بۆ یادی کاک غەفور :
مرۆڤ بوون شەرتە:
بەو پێیەی هەموومان مرۆڤین،ئەوەی کە گرینگەو هەموومان پێی ناگەین مرۆڤ بوونە!
ئیفلاتوون چوار ڕەوشتی بنەڕەتی بۆ مرۆڤ وەک ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی دەست نیشان کردوە "بیرمەندی ،بوێری ،نێوانگیری ،دادپەروەری" کە بە "چوار ڕەوشتە بەرزەکە" ناویان دەرکردووە.واتە کەسێک بەیەکەوە هەڵگری ئەو چوار خەسڵەتە بێ دەتوانین بڵێین گەیوەتە ترۆپکی مرۆڤایەتی.بە درێژایی ژیانی ئێنسانەکان و لە ناو ئێمەشدا کەسانێک بوون و دەبن کە بە هۆی ڕەوشت بەرزیان و بیرمەندی و ئازیەتی و دادپەروەریان و شوێن دانەری ئەرێنیان لە سەر بیرو هزری تاکەکانی کۆمەڵگا و بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامییان و جۆری چالاکی و خەمی گشتی....
دەبنە سەرمایە کۆمەڵایەتی ،هەر بۆی کۆمەڵگای مرۆڤی قەرزداریانە.ئەو بیرمەندو هەڵکەوتانە بە گوێرەی سروشتی هەڵسو کەوتیان لە چوار چێوەی ژیانی تایبەتی و تایبەت بە خۆیان و کەسانی نزیکیان دور دەکەونەوە و هەموو هێزو تواناو باشترین کاتەکانی ژیانیان بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەیان تەرخان دەکەن .
بە بیانوی( 28) ی جۆزەردان ساڵ وەگەڕی کۆچی دوای یەکێک لەو کەسایەتییە ڕەوشت بەرزو هەڵکەوتوانەی سەردەشت کە بە حەق ئەو تایبەتمەندیانەو زۆرتر لە خۆ دەگرێت ڕێزدار "غەفوور ئیبڕاهیمی"، وەک ئەمەگناسی و یادێک لە ڕابردوی پڕ سەروەری و جێگای شانازی، ئەو چەند دێڕە دەکەینە دیاری بۆ ڕوحی پاکی بەڕێزیان و خۆشە ویستان و کەس و کار و هەموو ئەوانەی ڕێزی مرۆڤە گەورەکانی ناو کۆمەڵگای خۆیان لایە.
بەڵام نە لە توانای ئێمەدایەو نە لەو دەرفەتە کەمە دا دەتوانرێت وەکو خۆی مافی خۆی پێ بدەین .ماوەتەوە بڵێین ئێمە قەرزداری ئەو جۆرە کەسانەین.کەس وکاری و نزیکانی ئەو مرۆڤە جیاوازانە ، ماندوو بوون و چەرمەسەری و تەرخان کردنی باشترین کاتەکانی ژیانیان کەدەبوو لە ناو ئەوان دابن بەڵام لە پێناو بیرو باوەڕیان کەوا خەمی گشتی و هەست کردن بە بەرپرسیایەتی لە ئاست کۆمەڵگادا بە شانازیەوە یاد بە کەنەوە.
ڕوحی ئەو مرۆڤە گەورانەو هەموو ئەوانەی گەیشتونە ئەو ترۆپکە بەرزەی ڕەوشتی مرۆڤی شاد بێت و ڕێگایان بەردەوام و پڕ ڕێبوار....
لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێوە بەر یان بەڕێوە بەرانی لاپەڕی" پاشەرۆک" کە لەوەبیر هێنانەوەی و ئاوڕدانەوی ئەو کەسایەتیانە جێ پەنجەیان دیارە .
کەسانێک کە خوازیارن لە سەر بەڕێز کاک غەفوور زۆرتر بزانن
سەردانی ئەو ناو نیشانەی خوارەوە بکەن.

به زمزیران خوش آمدید - زمزیران مرجع اطلاعات و نوشته های متعدد در مورد دو شهر پیرانشهر و سردشت است .هر روز به ما سر بزنید ، مارا نقد کنید و پیشهادات خود را برای ما ارسال کنید تا شاهد پر بارتر شدن مطالب این وبلاگ باشید. له ده سپیکی وتاردا، ده‌مهه‌وێ سوپاسی تیکرای هونه ران،ویژه وانان،هه لبه ست وانان،نووسه ران،وه رگیران وهونه رمه ندان بکه م که بی پسانه وه له خزمه ت کلتوور و که له پووری نه ته وه ی کورد دا هه دا ناده ن وژینی خویان ته رخان کردووه بو هه رچی زیاتری گه شانه وه ی ئه ده ب و ویژه ی کورده واری.


|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


صفحه قبل 1 صفحه بعد

منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
موضوعات
پیوندهای روزانه
نظر سنجی

از کدامیک از مطالب را می پسندید:

خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد

آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 34
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 54
بازدید ماه : 938
بازدید کل : 287227
تعداد مطالب : 84
تعداد نظرات : 11
تعداد آنلاین : 1





 تماس با ما
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند

برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان زمزیران و آدرس zmziran.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.






آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 84
:: کل نظرات : 11

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 5

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 34
:: باردید دیروز : 0
:: بازدید هفته : 54
:: بازدید ماه : 938
:: بازدید سال : 1578
:: بازدید کلی : 287227